ئه‌مڕۆ به‌هێزترین یارى له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سپۆرت میدیا
له یاریگاى فرانسوا هه‌ریرى له شارى هه‌ولێر یه‌كێك له به‌هێزترین یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت، كاتێك هه‌ولێرى پێشه‌نگى خوله‌كه میواندارى رانیه‌ى ركابه‌ر بۆ پێشه‌نگى و سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایاب ده‌كات .
یارییه‌كه سه‌عات 3:00 ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه هه‌ردوو یانه به ته‌واوه‌تى مه‌شقه‌كانیان چڕكردۆته‌وه به مه‌به‌ستى پیشاندانى ئاستێكى به‌رزو سه‌ركه‌وتن له یارییه‌كه .
هه‌ولێر ده‌یه‌وێت بردنه‌وه بكاته دیارى بۆ هانده‌رانى و تا راده‌یه‌ك پێشوه‌خته له‌سه‌ركه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ خولى نایاب نزیكتر ببێته‌وه‌و خۆى له هاوكێشه‌كانى جهولهكانى داهاتوو بپارێزێت .
هه‌رچى رانیه به ژماره‌یه‌كى بێ‌شومار هانده‌ره‌وه له پایته‌خته‌و ده‌یانه‌وێت ته‌پڵى سه‌ركه‌وتن بۆ نایاب لێ بده‌ن و له ده‌ستدانى هه‌ر خاڵێك بۆ یارییه‌كه‌ى ئه‌مرۆیان نه‌كه‌نه سه‌رئێشه بۆ جهولهكانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى خوله‌كه .