فیتنێس و لەشجوانیهەواڵی نێوخۆیی

مسته‌ر ئۆڵۆمپیا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش ده‌كات

یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری له‌شجوانیی وڵاتی میسره‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19 ی تشرینی دووه‌م مسته‌ر ئۆڵۆمپیا (بیگ رامی) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی كرد و سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و هاوڕێ رواندزی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازیان لێكرد.

سه‌ره‌تا بیگ رامی خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی كوردستان راگه‌یاند و سه‌رسامیی خۆی به‌ پێشكه‌وتنی هه‌رێم نیشان دا. پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باسی له‌ وه‌رزشی كوردستان كرد به‌ تایبه‌تی یاریی له‌شجوانی كه‌ كۆمه‌ڵێك پاڵه‌وانی جیهانیی له‌ خۆ گرتووه‌.

دواتر بیگ رامی دیاریی خۆی و شاندی یاوه‌ری پێشكه‌ش به‌ سه‌ردار ئیسماعیل كرد و له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیاریی خۆی پێشكه‌ش به‌ پاڵه‌وانی جیهان كرد.

بیگ رامی ناوی رامی سبێعییه‌ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری له‌شجوانیی وڵاتی میسره‌. پاڵه‌وانی میسته‌ر ئۆڵۆمپیایه‌ بۆ دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك 2020 و 2021.

 

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button