هاوپۆلنه‌كراو

چەندین سزای توند لە هەولێرەوە

دووشەممە (20ـ3ـ2023) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

1ـ بەناوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، سوپاسی پارێزگار و جێگری پارێزگار و قایمقام و سەرجەم بەڕێوەبەرانی حکومی و ئەمنی و تەندروستی شارەکانی کوردستان دەکەین کە پێشوازیەکی تایبەتیان لە ئێمە و لە شاندی کۆنیفا کرد، هەروەها سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ئەو یانانە دەکەین کە سەردانمان کردن بە مەبەستی لە نزیکەوە پشکنین و بینینی یاریگاکانیان لەلایەن شاندەکەوە، سوپاس بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە هاوکار بوون لەم چەند ڕۆژەی رابڕدوو تاوەکو بە جوانترین شێوە یاریگا و دامەزراوە وەرزشیەکانی هەرێمی کوردستان بە شاندەکە بناسێنین.

2ـ سەرکەوتنی یانەکانی ئافرەتانی هەولێر و رەواندز و سەیدسادق و زاخۆ بۆ چوارگۆشەی زێڕینی خولی فوتساڵی کچان بۆ وەرزی 2022ـ2023 .

3ـ سەبارەت بەیاری نێوان یانەی هەندرێن و یانەی سەیدسادق :
دوای بەدواداچوون و سەیرکردنەوەی تۆماری ڤیدیۆیی یڕیاردرا بەسڕینەوەی کارتە سوورەکەی یاریزانی یانەی هەندرێن (سەفین عبدالخالق ) .

4ـ سەبارەت بەیاری نێوان یانەی زاخۆ و یانەی ئاکرێ :
بەهۆی ووتنی قسەی ناشیاو بە دەستەی ناوبژیوانان ، بڕیاردرا بەڕاگرتنی سەرپەرشتیاری یانەی زاخۆ ( ندیار عەلی ) بۆ یەک یاری و پێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار .

5ـ سەبارەت بەیاری نێوان یانەی چەمچەماڵ و یانەی سۆران :
بەهۆی فڕێدانی دەبەی ئاو بۆ نێو یاریگا لەلایەن هاندەرانی یانەی چەمچەماڵ کە بووە هۆی وەستانی یاری ، بڕیادرا بە پێبژاردنی یانەی چەمچەماڵ بەبڕی 250 هەزار دینار بەدووبارەکردنەوەی ئەم جۆرە رەفتارانە یارییەکانیان دەگوازرێتەوە یاریگایەکی تر بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر .

6ـ سەبارەت بەیاری نێوان یانەی شۆرجە و یانەی برادۆست :
🔸بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی برادۆست بڕیاردرا بە :
اـ هەژمارکردنی ئەنجامی یاری (3ـ0) بەسوودی یانەی شۆرجە .
ب ـ دابەزاندنی یانەی برادۆست بۆ خولی یانە پلەدووەکان .
ج ـ دوای دابەزاندنی سڕکردنی یانەی برادۆست بۆ 2 وەرز .
د ـ پێبژاردن بەبڕی 5 ملیۆن دینار .

7ـ سەبارەت بەیاری نێوان یانەی رەواندز و یانەی هەولێر :
🔹بەهۆی دەرچوونی هاندەرانی یانەی رەواندز لەگیانی وەرزشی و هێرشکردنە سەر ناوبژیوانی یاری و بریندارکردنی بڕیادرا بە :
اـ ئەنجامدانی یارییەکانی داهاتووی یانەی رەواندز لەم وەرزە و لەوەرزی داهاتووش (2023ـ2024 ) لەدەرەوەی یارگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر .
ب ـ دوورخستنەوەی چارەسەرکاری یانەی رەواندز ( نەوزاد سمکۆ حسین ) لەسەرجەم خولەکانی کوردستان بۆ هەتاهەتایی .
ج ـ پێبژاردنی یانەی رەواندز بە 2 ملیۆن دینار .
تێبینی : سوپاسی یاریزانان و دەستەی هونەری یانەی رەواندز دەکەین بەهۆی نواندنی هەڵسووکەوتی جوان لەکاتی رووداوەکە بەتایبەت یاریزانی یانەی رەواندز ژمارە 16 ( احمد کوکز محمد ) کە بووە قەڵغان و بەربەست بۆ پاراستنی ناوبژیوانان بۆ ئەوەی زیاتر زیانیان پێ نەگات وە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە خەڵاتی تایبەتی یاریزانی نموونەی و رێزلێنان و رەوشتی جوانی پێدەبەخشرێت .

8ـ سەبارەت بەیاری نێوان دوکان و یانەی زەڕایەن :
بەهۆی هێرشکردنە سەر دەستەی ناوبژیوانان یاری بڕیادرا بەدوورخستنەوەی یاریدەری راهێنەری یانەی دوکان ( کەیوان عزیز ) تاکۆتایی خولی پلەدووی گروپی پارێزگای سلێمانی و پێبژاردنی بەبڕی 250 هەزار دینار .

9ـ سەبارەت بەیاری نێوان یانەی سەیدسادق و یانەی دهۆک :
بەهۆی هەڵسووکەوتی ناوەرزشی یاریزانی یانەی دهۆک ژمارە 66 ( هەرێم تەحسین ) بڕیادرا بە راگرتنی بۆ یەک یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی و پێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار .

10 ـ سەبارەت بەیاری نێوان یانەی سۆران و یانەی شەقڵاوە :
بەهۆی هەڵسووکەوتی ناشیاوی یاریزانی یانەی شەقڵاوە ژمارە 22 ( سەتار سابڕ ) بڕیادرا بە راگرتنی بۆ یەک یاری و پێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار .

11ـ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هەمیشە پاڵپشتی ناوبژیوانان دەکات وە دژی هەموو جۆرە رەفتارێکی ناوەرزشیە بەرامبەر بەناوبژیوانان و سزای توندی ئەنجامدەران دەدات .

12 ـ دەسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی گەڕی 23ی خولی نایاب و گەڕی 18ی خولی پلە یەکی کوردستان .

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button