هاوپۆلنه‌كراو

کۆمەڵێک بڕیار لە یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانەوە

رۆژی شەممە (27-8-2022) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک وسکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :
1-رۆژی سێ شەممە 30-8-2022 کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ وۆڕکشۆپێک بۆ یانە پلە یەکەکانی کوردستان سازدەکرێت لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەبارەت بە شێواز و چۆنیەتی ناردنی نووسراو بەرێگای ئەلیکتڕۆنی (ئیمێڵ ) دەبێ نوێنەرتان (ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی یاخود فەرمانبەری کارگێڕی ) بەنووسراوی فەرمی ئامادەبێت لەکات و شوێنی دیاریکراو .
2- رۆژی سێ شەممە 30-8-2022 کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لەهەولێر کۆبوونەوەی هونەری بۆ یانە پلە یەکەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت ، پێویستە بەڕێزیان (سەرۆک یانە یان جێگر یاخود سکرتێر ) لەکات و شوێنی دیاریکراو ئامادەبێت .
3- تایبەت بەتۆپی یاریکردن بۆ خولەکانی نایاب و پلە یەک بۆ وەرزی 2022-2023 داوا لەسەرجەم کۆمپانیا و بڕاندی پێداویستی وەرزشی دەکەین ئەوانەی ئارازووی نمایش کردنی تۆپی یاری تایبەت بەخۆیان هەیە ، رۆژی سێ شەممە 30-8-2022 کاتژمێر 4ی ئێوارە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن .
4- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا لێرە بەدواوە گرێبەستی یاریزان تەنها بۆ ماوەی دووساڵ دەبێت (2023-2022 )-(2024-2023) دوای ئەم دووساڵە یاریزان ئازاد و سەربەست دەبێت .
5- لەبەرواری 17-9-2022 تیروپشکی خولی نایابی کوردستان ئەنجام دەدرێت لەگەڵ نزیکبوونەوە لەم بەروارە کات و شوێنەکە دیاری دەکرێت .
6- بۆ یانەکانی نایاب و پلە یەک دەبێ لە ئێستاوە هەوڵی ئامادەکردنی یاریگاکانیان بدەن بە جێبەجێکردنی رێنمایی و ئەم پێداویستیانەی خوارەوە کاتێک یارییەکان لە یاریگاکانیان بەڕێوەدەچێت :
🔹دابینکردنی ژووری شایستە بۆ سەرپەرشیار و ناوبژیوانان .
🔹دابین کردنی ژووری تایبەت بە تیپی میوان بە هەموو پێداویستیەکانی .
🔹دابینکردنی شوێنی تایبەت لەنێو یاریگا بۆ یاریزانانی یەدەگ و ناوبژیوانی چوارەم و سەرپەرشتیاری یاری .
🔹دابینکردن و ئامادەکردنی شوێنی تایبەت بە دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسانی وەرزشی بەتایبەت لەکاتی باران و سەرما پارێزراوبێت .
🔹مەرجە هێڵکاری کردنی یاریگا بەشێوەیەکی روون و دیار و یاسایی بێت لەکاتی بەڕێوەچوونی یاریەکان .
🔹دابینکردنی ئاڵای یاسایی سوچەکان و دابینکردنی تۆڕی تایبەت بە گۆڵەکان .
🔹پێویستە یاریگا یاسایی و پارێزراو و توندو تۆڵ بێت بە تەڵبەند .
🔹دابینکردنی ئەمبوڵانس (ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن) و پیاوانی پۆلیسی چالاکی مەدەنی و ئاسایشی یاریگاکان .

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button