سوودەکانی وەرزشی ڕۆشتن لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان
1_ ڕۆشتن دەبێتە هۆی سوتاندنی چەوری ، ڕۆشتن بۆ ماوەی یەک میل ١٠٠ گەرمۆکە دەسوتێت ، ڕاکردن بۆ ماوەی یەک میل هەمان ڕێژەی گەرمۆکە دەسوتێت بەڵام خێراتر دەسوتێت.
2_ ڕۆشتن دەبێتە هۆی خێراکردنی کرداری تێکشکاندنی خۆراک لەناو خانەکانی لەش ، سودی ڕۆشتن ئەوەیە کە دوای وەستانیش هەر کرداری سوتاندنی چەوری بەردەوام دەبێت.
3_ڕۆشتن یارمەتی بەهێزکردن و ڕێکخستنی سوڕی خوێن و کرداری هەناسەدان دەدات ئۆکسجین زیاد دەکات لەخانەکاندا.
4_ باشتر وایە کاتێک ڕۆشتن دەکەین گەدەمان بەتاڵ بێت بەهۆی ئەوەی کاتێک گەدە خۆراکی تیابێت سوڕی خوێن لەناوچەی کۆئەندامی هەرس چالاکە.
5_ بۆ ڕزگار بوون لە چەوری زیاده باشتر وایە لەکاتی ڕۆشتن پارێزگاری لە تێکڕای خێرای بکەین.
6_ لەکاتی ئەنجامدانی ڕۆشتن دەبێت شانەکانمان بە نەرمی بجوڵێنین ، لەشمان ڕێک بێت و لەگەڵ دانانی پێکانمان دەبێت یەکەمجار پاژنەی پێ لەسەر زەوی دابنێین پاشان ناوەڕاست پاشان نوکی پێ.
7_ دەبێت سەرەتا بەهێواشی دەست پێ بکەین وەک خۆگەرمکردنێک وە لەکۆتایشدا هەردەبێت ڕۆشتنەکە هێواش بکەینەوە.
8_ دەتوانیت لەکاتی ڕۆیشتن گۆرانی و مۆسیقا گوێ لێبگریت بەڵام بەدەنگی نزم.
9_ باشترین کات لە ڕەمەزاندا پێش بەربانگە بۆ ماوەی ٣٠_٤٥ خولەک چونکە لەو کاتەدا گەدە بەتاڵە لە خۆراک و لەش پێویستی بە وزەیە بەو هۆیەوە پەنا دەبات بۆ پاش ماوەی چەوری ناوخانەکان ئەمەش گرنگە بۆ کێش دابەزاندن.
پ.ی.د. سیروان حامد ڕەفیق
پسپۆری فسیۆلۆجیای راهێنانی وەرزشی