بهڕیتانیا و ئیرلهندا دۆسیەی میواندارى یۆرۆى 2028 یان پێشكهش كرد
نزیک بە سێ ملیۆن بلیت بەردەست دەبێت
هەردوو وڵاتی بەڕیتانیا و ئیرلەندا بە هاوبەشی دۆسییەی میوانداریکردنی یۆرۆی 2028یان پێشکەشی یوفا کردووە.
میدیاکانی ئینگلتەرا ئاشکرای دەکەن، بەڕیتانیا و ئیرلەندا دۆسیەیەکی هاوبەشیان پێشکەشی یوفا کردووە تا ئەوەی میوانداری یۆرۆ 2028 بکەن.
10 شار و 10 یاریگای گەورە لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە لە دۆسییەکەدا پێشنیار کراوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە یاریگای وێمبڵی و تۆتێنهام لە لەندەن، یاریگای کاردیف لە وێڵز، یاریگای مانچستەر سیتی لە مانچستەر، یاریگای ئیڤەرتۆن لە شاری لیڤەرپووڵ و چەندین یاریگای دیکە.
لە دۆسییەکەدا ئاماژە بەوە کردووە، بەهۆی گەورەیی و فراوانی یاریگاکانەوە بە تێكرای 58 هەزار هاندەر بۆ یارییەکە ئامادەییان دەبێت، بۆ هەموو پاڵەوانێتییەکەش نزیک بە سێ ملیۆن بلیت بەردەست دەبێت.
دۆسیهكهى ئهو دوو وڵاته هاوبهشه ڕكابهرى وڵاتى توركیا دهكات، له مانگى 9ـى ئهمساڵ بریارى كۆتایی لهسهر وڵاتى ڕێكخهرى ئهو پاڵهوانێتییه دهدرێت.