هەواڵهەواڵی نێوخۆیییاریەکانی تر

پێشمەرگەی سلێمانی کۆتا سێ خاڵی بەدەستهێنا

بە سەرکەوتنی پێشمەگە بەکۆتاهات

ئێوارەی شەممە ٢٦-٣-٢٠٢٢ هەفتەی بیست و دووی یاریەکانی کۆمەڵەی دووەمی خولی پلەیەکی عێراق بەڕێوەچوو

پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگایی تاجی لە شاری بەغداد بووە میوانی یانەی ساناعات کارەبایی و بە دوو گۆڵی بێوەڵام یاریەکەی لێ بردەوە.

گێمی یەکەمی یاریەکە ئاستێکی مامناوەندی بە خۆیەوە بینی و بەبێ گۆڵ بەکۆتاهات، لە گێیمی دووەمی یاریەکەدا پێشمەرگە باشتر دەرکەوت و بە چەند گۆڕانکاریەک ئاراستەی یاریەکە بەرەو سەرکەوتن گۆڕا هەریەک لە (ئیبراهیم حیدەر و حمید ڕەحیم و بەهەست هاوڕی و بیلال علی) لە گیمی دووەمدا گۆڕانکاریان پێکرا، لە خولەکی ٦٤ لە ئاسیستی ڕێباز رەحیم (سالار حسێن) گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد دواتریش لە خولەکی ٧٢ ئیبراهیم حیدەر گۆڵی دووەمی بۆ (ژیار گۆڤەند) دروستکرد و یاریەکە بە سەرکەوتنی پێشمەگە بەکۆتاهات و دوای ئەم سەرکەوتنە کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٤٣ خاڵ و بەکاتی سەرکەوت بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکە.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button