هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

سکرتێری گشتی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا سەردانی شاندی ئافرەتانی تۆپی پێی کوردستانی کرد

که‌مپی مەشق وڕاهێنان و پڕۆژەی پێکەوە ژیانی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا

لە چوارچێوه‌ی ئه‌نجامدانی که‌مپی مەشق وڕاهێنان و پڕۆژەی پێکەوە ژیانی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا بۆ تۆپی پێی ئافرەتانی عێراق و کوردستان، (لۆرا جۆرجیس) یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و سکرتێری گشتیی یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا سەردانی شاندەکەی کرد و دوای گێڕانەوەی ئەزموونی خۆی بۆ ئامادەبووان، دڵخۆشیی خۆی دەربڕی بە هاتنی شانده‌كه‌ بۆ فەرەنسا…
لای خۆیەوە ستافی ئیداریی شاندەکە بە ناوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزشی کوردستانەوە بانگهێشتی (لاورا)ی کرد بۆ کوردستان بۆ پەیوەندیی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هەردوولا لە بوارەکانی کارگێڕی و هونەری وئەکادیمیای وەرزشییەوە.
لای خۆیەوە سکرتێری گشتیی بیرۆکەکەی بە باش وەسفکرد و ئامادەیی دەربڕی بۆ هەماهەنگی زیاتر.
لاورا یاریزانی پێشووی یانەکانی پاریس سانجێرمان و لیۆن و بایرن میونشن بووە و بۆ ساڵانێکی زۆریش ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی فەرەنسا بوو.
شاندەکە پێكهاتووە لە ئیدریس محەمەد نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزشی کوردستان و کاروان شێخ زیرەك بەرێوەبەری وەرزشی سلێمانی و نۆ راهێنەر و 29 یاریزان.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button