سزاى دهربهندیخان و سهیدسادق درا
شەممە (29-10-2022) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک وسکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :
1- ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی سەرپەرشتیارانی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی 2022-2023 رۆژی پێنج شەممە 3-11-2022 کاتژمێر 10 ی بەیانی لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
2- لەیاری نێوان یانەی سەیدسادق و یانەی سۆران بەهۆی نەبوونی هەڵگری یاریزانانی پێکراو (نەقالە ) بەپێی بەندی 9 لە تۆماری سزاکان / بڕگەی 6 بڕیاردرا بە :
ٱ – پێ بژاردن بەبڕی 150 هەزار دینار .
ب- ئاگادارکردنەوەی یانەی سەیدسادق بەئامادەکردنی هەموو پێداویستیەکانی یاریگا .
3- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی دەربەندیخان و یانەی شێروانە :
أ – بەهۆی بەکارهێنانی بڵندگۆ لەلایەن هاندەرانی دەربەندیخان وە بەپێ ی (بڕگەی 9 لە بەندی 9 / تۆماری سزاکان / جەماوەر ) لە پەڕاوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی 2022-2023 بڕیاردرا بە :
- پێ بژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار .
- لەکاتی دووبارەکردنەوەی یاریەکانی دەگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی یاریگای خۆی .
ب – بەهۆی هەڵسووکەوتی ناوەرزشی یاریزانی یانەی دەربەندیخان ژمارە 9 (فەرمان عوسمان ) لەکاتی یاری بەرامبەر یاریزانێکی یانەی شێروانە ، ئاماژە بە (بڕگەی 7 لە بەندی 9 لە تۆماری سزاکان / یاریزانان ) بڕیاردرا بە : - راگرتنی یاریزانی ناوبراو بۆ ماوەی 3 یاری .
- پێ بژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار .
3- أ – بەهۆی دواکەوتنی پیاوانی پۆلیس لەیاری یانەی هەندرێن و یانەی سیروانی نوێ ، دوا ئاگاداری بۆ یانەی هەندرێن بەئامادەکردنی پیاوانی پۆلیس یەک کاتژمێر پێش یاری .
ب- چارەسەرکردنی (شێرەی ئاوی یاریگای یانەی هەندرێن ) کە نزیکە لەهێڵی یاریگا و مەترسی لەسەر یاریزانان هەیە .
4- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی شەقڵاوە و یانەی چوارقوڕنە :-
أ – پێویستە کارگێڕی یانەی شەقڵاوە هەماهەنگ بن لەگەڵ سەرپەرشتیاری یاری رێنمایی بدرێتە پیاوانی پۆلیس وە دەسەڵاتی هاتنە ژوورەوە بۆ نێو یاریگا تەنها لای سەرپەرشتیاری یارییە وە هیچ کەسێک بەبێ باجی تایبەتی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نابێت لەنێو یاریگا ئامادەبێت .
ب- چارەسەرکردنی (شێرەی ئاوی یاریگای یانەی شەقڵاوە ) کە نزیکە لەهێڵی یاریگا و مەترسی لەسەر یاریزانان هەیە .
ج – کردنەوەی دەرگایەکی تایبەت بەهاتنە ژوورەوەی یاریزانان بۆ نێو یاریگا دوور لەهاندەران .
5- دەسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی گەڕی 4 ی خولی نایابی کوردستان .
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان