هەواڵهەواڵی نێوخۆیی
که‌رنه‌ڤاڵێکی گه‌وره‌ی وه‌رزشی له‌شارباژێڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌پاڵه‌وانێتییه‌کان کردووه
ڕۆژی چوارشه‌مه سه‌عات ٤ عه‌سر له سه‌یرانگاى سه‌رسیر له ناوچه‌ى شارباژێر که‌رنه‌ڤاڵی وه‌رزشی په‌روه‌رده‌ى شارباژێر به‌رێوه‌ده‌چێت .
له‌تیف حسێن، به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى شارباژێر له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ئه‌و چالاكییه رایگه‌یاندووه، چالاكیه‌كى به‌رفراوان ده‌بێت تێیدا ، پۆسته‌ری مامۆستایانی وه‌رزشی ناوه‌نده‌کانی خوێندنی په‌روه‌رده‌که‌یان له‌گه‌ڵ ، ناساندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی نامیلکه‌ی(چه‌ند زانیارییه‌ک بۆ مامۆستایانی وه‌رزشی ناوه‌نده‌کانی خوێندن) که بڵاوکراوه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌ى شارباژێره له‌لایه‌ن هۆبه‌ی وه‌رزش و دیده‌وانی و چه‌ند مامۆستایه‌کی زانکۆ‌و وه‌رزشی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ ئاماده کراوه بڵاوده‌كرێته‌وه .
هاوكات خه‌ڵاتی ناوه‌نده‌کانی خوێندن، ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌پاڵه‌وانێتییه‌کان کردووه‌و ئه‌نجامیان به‌ده‌ستهێناوه ده‌كرێت شانبه‌شانى چه‌ند چالاکییه‌کی دیکه‌ی وه‌رزشی.
سپۆرت میدیا