یه‌كێتیی ژنان یادى چله‌ى رۆژنامه‌نووسێكى وه‌رزشى پیاوى كۆچكردوو ده‌كاته‌وه
له شارى سلێمانى یه‌كێتیی ژنانى كوردستان یادى چله‌ى كۆچى دوایى رۆژنامه‌نووسى وه‌رزشى ئالان عه‌لى ده‌كاته‌وه .
یاده‌كه رۆژى ٢٠ـ ٥ كاتژمێر ١١پێشنیوه‌رۆ له گۆرستانى سه‌یوان ده‌بێت .
له كاتێكدا ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه ، كۆچكردوو سه‌رۆكى یەکەمین كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان بووه به‌ڵام لیژنه‌ى رۆژنامه نووسانى وه‌رزشى و سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان بێ هه‌ڵوێستن له‌و یاده‌دا .
سه‌ر له به‌یانى رۆژى 11ى نیسان رۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی شارى سلێمانی ئالان عه‌لى به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه كۆچى دوایی كرد.
ناوبراو جگه له كارى مامۆستایی و راهێنه‌رى ، رۆژنامه‌نوسێكى وه‌رزشی به تواناى شارى سلێمانى بووه، ماوه‌ى نزیكه‌ى 20 ساڵه خزمه‌تى به بوارى راگه‌یاندنى وه‌رزشی كردووه، سه‌رۆكى یەکەمین كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان بووه .
ناوبراو جگه له‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه‌ى هونه‌ر و وه‌رزش بووه له به‌ڕێوەبه‌رێتى چالاكى و وه‌رزشی دیده‌وانى سلێمانى ، مامۆستاى وانه‌ى وه‌رزش بووه له خوێندنگاكانى قازى محه‌مه‌د ، راپه‌ڕین و ئه‌حمه‌دى خانى.
پێشتریش جگه له‌وه‌ى كارى راهێنه‌رایەتى له یانه‌ى شارباژێر و چه‌ند یانه‌یه‌ك كردووه ، یاریزان و وه‌رزشكارى دێرین بووه و ئه‌ندامى لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كانى شارى سلێمانى بووه، هه‌روه‌ها ناوبژیوانی پله‌یه‌كى كوردستان بووه و چه‌ندین بڕوانامه‌ى له‌و بواره‌دا هه‌بووه.
ئالان عەلی لە شارى سلێمانى له ساڵى 1973 له دایكبووه، خزمه‌تێكى زۆرى به وه‌رزشی ئەم شارە كردووه، به‌ڵام سه‌ر له به‌یانى رۆژى 4-11-2020 به هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه به یه‌كجاریی ماڵئاوایى له ژیان كرد.
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت