هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان یارییه‌كانى خولی پلە دووی کوردستانى دواخست

رووداوە نەخوازراوەکانی رۆژانی رابردوو لەیاری کۆتایی جامی هەرێم

ئەمڕۆ پێنج شەممە 25-5-2023 یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجامدا ، لەکۆبوونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە رووداوە نەخوازراوەکانی رۆژانی رابردوو لەیاری کۆتایی جامی هەرێم و خولی پلە دووەکان روویاندا ، تێیدا بڕیاردرا بە :

1- راسپاردنی لیژنەیەکی تایبەت کە پێکهاتووە لە بەڕێزان (هادی کەریم) سەرۆک لیژنە ، (ئازاد محمد ) ئەندام ، (جەلال سەعید) ئەندام ، بۆ بەدواداچوون بۆ رووداوەکانی :
أ- یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان ( دهۆک – پێشمەرگەی هەولێر ) .
ب – خولی پلە دووی کوردستان ، یاری ( شێلادزێ – باتیفا ) .

2- دواخستنی یارییەکانی گەڕی 4 ی قۆناغی دووەمی خولی پلە دووی کوردستان بۆ رۆژی هەینی 2-6-2023 بەهەمان هۆکاری سەرەوە و چەند کێشەیەکی تر .

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button