هاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆیی

تیروپشكی خولی لاوان ڕاكێشراو 14یانەش بەشدارن

دابەشی دوو كۆمەڵەی حەوت تیپی كرابوو

لەبارەگای نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان كۆبونەوەی یانە بەشداربووەكانی خولی لاوانی كوردستان سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.

بەئامادەبوونی هەریەك لەسەرۆك‌و ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی كۆبوونەوەیەکی تایبەت بەبەڕێوەچوونی خولی لاوانی یانەكانی كوردستان سەر بەسنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەكۆبونەوەكەدا 14یانە بەشداربوون كە دابەشی دوو كۆمەڵەی حەوت تیپی كرابوو، دوای ڕاكێشانی تیروپشكی خولەكە بڕیاردرا كە ڕكابەریەكان بەشێوازی خول‌و بەدوو قۆناغ ئەنجام بدرێت.

یانەكانی كۆمەڵەی یەكەم بریتین لە (پێشمەرگەی سلێمان- حاجیاوا- بازیان- خەڵات- سەرچنار- ئاشتی دەربەندیخان)

یانەكانی كۆمەڵەی دووەم بریتین لە (سیروانی نوێ- بابان- چەمچەماڵ-شێروانە- دووكان- چوارقوڕنە-ڕانیە).

بڕیارە رۆژی (15-2-2022) ئەنجام بدرێت.

یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button