وه‌رزشى مه‌له‌وانى و یاریه ئاویه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه
به زمانێكى ره‌وانى كوردى و پاش چه‌ندین ساڵ له ماندبوون و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه به شێوه‌یه‌كى زانستى و ئه‌كادیمی وه‌رزشى ، كتێبی ( وه‌رزشى مه‌له‌وانى و یاریه ئاویه‌كان) بڵاوده‌كرێته‌وه .
نووسه‌رى كتێبه‌كه رازاو عه‌بدولره‌حمان عومه‌ره، لهكتێبێكى 100 لاپه‌ڕه‌ى قه‌باره مام ناوه‌ند شیكارى و ته‌واوى زانیارییه‌كانى ئه‌و یارییه‌ى به شێوه‌یه‌كى فراوان باس كردووه ، هه‌ر له پێناسه‌ى وه‌رزشى مه‌له‌وانى و تاوه‌كو ته‌واوى جۆره‌كانى مه‌له‌كردن و په‌نابردنه ئه‌و یارییه بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كان و فێركارى چۆنێتى ته‌واوى مه‌له‌وانى و یارییه ئاوییه‌كانى تێدا رونكردۆته‌وه و بریاره رۆژى 19\6\2023 له سه‌عات 4:00ـى پاشنیوه‌رۆ له هۆڵى خاكى شارى سلێمانى مه‌راسیمى ناساندن و بڵاوكردنه‌وه بۆ كتێبه‌كه بكرێت .
نووسه‌رى ئه‌و كتێبه كه خۆى ئه‌زموونى له نیو سه‌ده نزیك ده‌بێته‌وه له‌و یارییه‌و وه‌رزشه به‌رفراوانه ، به هه‌ستكردن به نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى زانستى له كتێبخانه‌و هاوكات پرۆگرامى خوێندنى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بۆ ئه‌و وانه‌یه هه‌ستاوه به ئاماده‌كردنى ئه‌و كتێبه‌و بۆ نووسینه‌كانیش پشتى به چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى زانستى بیانى به‌ستووه .
رازاو عه‌بدولره‌حمان، وه‌رزشكارى دێرینى كوردستان و عێراقه، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له بوارى وه‌رزشى له وڵاتى هۆڵه‌نداو مامۆستاى زانكۆ‌و هاوكات ئه‌ندامى بۆردى وه‌رزشى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان و سه‌رۆكى پێشووى یه‌كێتیی مه‌له‌وانى كوردستانه