هاوپۆلنه‌كراوهەمەڕەنگهەواڵهەواڵی جیهانی

ناوبژیوانه‌ كورده‌كه‌ بۆته‌ جێگه‌ى سه‌رسامى میدیاكانى ئه‌وروپا

یەکەم فیکەی خۆم لە خولی نایابی ئایسلەندا لێدا

ناوبژیوانى پێشووى كوردستان توانا خالید كه‌ ماوه‌ى شه‌ش ساڵه‌ له‌ وڵاتى ئایسله‌ندایه‌ ، پاش كۆڵه‌ندان و ئاره‌زووه‌كه‌ى ئێستا كارى ناوبژیوان له‌ خوله‌ ناسراوه‌كه‌ى ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات ، كه‌ناڵێكى دیارى ئه‌و وڵاته‌ دیدارێكى له‌گه‌ڵ توانا كردووه‌و شانازى ده‌كات كه‌ چۆن كۆڵى نه‌داوه‌ تا گه‌یشتووه‌ به‌م رۆژه‌ ، ته‌واوى چیرۆكى ژیانى باس كردووه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ كارى ناوبژیوانیه‌كه‌ى كۆشكێكى فرۆشتنى هۆت دۆگى هه‌یه‌ ،توانا له‌ رۆژانى رابردوو رایگه‌یاند ، رۆژى ٢٠٢٣/٦/١ لەگەڕی ١٠ ـی قۆناغی یەکەمی خولی یانە پلەنایابەکانی ئایسلەندا بۆ جاری دووەم ناوبژیوانی چوارەم بووم لە یاری نێوان (Fylkir vs KR)، بەڵام بەداخەوە ناوبژیوانی ناوەڕاست لە خولەکی ٧٥ توشی پێکان بوو، چوومە جێگەکەی و یەکەم فیکەی خۆم لە خولی نایابی ئایسلەندا لێدا

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button