بینایى عوسمان ئه‌ستێره‌یه‌كى گه‌وره‌ى تۆپى پێى كوردستان و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق
یه‌كێكه له یاریزانه ناسراوه‌كانى كوردستان ، هه‌ر له منداڵیه‌وه بووه به ناوێكى دیار‌و له ته‌مه‌نێكى كه‌مه‌وه گه‌یشته هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و سنوورى وڵاتانى بڕى ئه‌ویش بینایى عوسمانى یاریزانى فوتساڵى یانه‌ى سیروانى نوێ و تۆپى پێى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه.
بینایى عوسمان شه‌ریف ٢٣ ساڵ له‌مه‌وپێش له دایكبووه‌و ئه‌و گوێى به نه‌ریته باوه‌كان نه‌دا كه كچ نابێت له‌گه‌ڵ كوڕان بێت ئه‌و له منداڵیه‌وه هه‌ر له كۆڵانه به وه‌رزشكردن له‌گه‌ڵ كوڕانى گه‌ڕه‌ك بووه وه‌رزشكارێكى سه‌ركه‌وتوو .
سه‌ره‌تاى ژیانى یاریكردنى ، بینایى رووى له یانه‌ى پیره‌مه‌گروون كرد؛ بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز پاشان چووه ریزه‌كانى یانه‌ى هه‌ولێر پاشان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بوونه پاڵه‌وانى عێراق و به‌هۆى ئاستبه‌رزییه‌وه رووى له یانه‌ى گازى باكوور كرد بۆ ماوه‌ى وه‌رزو نیوێك له شارى كه‌ركووك یاریكرد‌و له‌سه‌ر ئاستى یاریگاى گه‌وره بوونه پاڵه‌وانى عێراق .
له ساڵى ٢٠١٦ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى بوونه دووه‌مى فوتساڵى كچانى عێراق ، پاش تیرۆركردنى سه‌رۆكى ئه‌و كاتى یانه‌كه‌و نه‌بوونى خزمه‌ت ، بینایى هاته شارى سلێمانى و له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئافرۆده‌یت درێژه‌ى به یاریكردن دا‌و له‌گه‌ڵ یانه تاقانه‌كه‌ى ئافره‌تانى شارى سلێمانى بوونه سێیه‌مى كوردستان و وه‌رزى رابردووش بوونه پله‌ى چواره‌م .
ئاستبه‌رزییه‌كه‌ى ئه‌و كچه كورده هه‌میشه بۆته جێگه‌ى تێرامانى یانه‌كانى باشوور‌و ناوه‌راست ئه‌وه‌بوو بۆ خولى عێراق بینایى رووى له یانه‌ى نه‌فت میسان كرد و بوونه چواره‌مى عێراق .
ئێستا بینایی یاریزانى فوتساڵى یانه‌ى سیروانى نوێى پاڵه‌وانى كوردستانه‌و ده‌خوازێت ئه‌و ته‌مه‌نى ماوێتى پێشكه‌شى ئه‌و یانه‌یه‌ى بكه‌یت ، بینایى خوێندكارى په‌یمانگاى وه‌رزشى سلێمانى بووه و خاوه‌نى ریكۆردى یارى یه‌ك بازه و خاوه‌نى چه‌ندین نازناوو ریكۆردیشه له ڤیستیڤاڵى خوێندگه‌كان.
بینایى پاش تێتسكردنى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ساڵى ٢٠١٧ ده‌چێته كه‌مپێك له وڵاتى لوبنان دواتر بۆ توركیا پاش ئه‌وه‌ش ده‌چێته وڵاتى تاجیكستان له پاڵه‌وانێتى ئاسیا و خاوه‌نى ٣ یارى نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام ئه‌و نیگه‌رانه له‌وه‌ى ته‌نیا له كاتى پاڵه‌وانێتییه‌كان یاریزانیان بیره‌و پێش ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ته‌نیا كه‌مپێكى تاقه‌ت پروكێنیان پێ ده‌كه‌ن .
دیدارى سپۆرت – میدیا