هەواڵوەرزشەکانی تریاریەکانی تر

نۆلى گه‌یشته‌ كۆتایى ڕۆلاند گارۆس

سپۆرت میدیا

نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی، گەیشتە یارى کۆتایی پاڵەوانێتی ڕۆلاند گارۆس، کە دووەم پاڵەوانێتییە لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکەی تێنس، پاش ئەوەی ئەمڕۆ هەینی لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە لە کارلۆس ئەلکاراتی ڕکابەری ئیسپانی بردەوە.

یاریزانە سربییەکە کە لە پلەی سێیەمی جیهاندایە، یارییەکەی بە بەهێزی دەستپێکرد و کۆمەڵەی یەکەمی لە بەرژەوەندی خۆی بە ئەنجامی ٦-٣ کۆتایی پێهێنا، بەڵام یاریزانە ئیسپانییە ژمارە یەکى جیهان بە بەهێزی گەڕایەوە و کۆمەڵەی دووەمی بە ئەنجامی ٧-٥ بردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەمدا جۆکۆڤیچ گه‌رایه‌وه‌و سوودی لە پێکانە ماسولکەکانی ئەلکارات وەرگرت و بە ئاسانی یارییەکە بە ئەنجامی ٦-١ یەکلاییکردەوە.

جۆکۆڤیچ لە کۆمەڵەی چوارەمدا بەهۆی ئەو پێکانەی کە تووشی به‌رامبه‌ره‌كه‌ى بوو به‌ئاسانى ٦-١ توانى دوا كۆمه‌له‌ى یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌ .

به‌و بردنه‌وه‌یه‌و گه‌یشتن به‌ یارى كۆتایی سربییەکە هەوڵدەدات سێیەم نازناوی پاڵەوانێتی ڕۆلاند گارۆس بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی تاجی پاڵەوانی خولی 2016 و 2021ـى برده‌وه‌ .

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button