هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

سلێمانى و سنه‌ پرۆتۆكۆل ئه‌نجامده‌ده‌ن

لەجێبەجێکردن و ئیمزای پڕۆتۆکۆڵی وەرزشی بدرێت.

سپۆرت میدیا

لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان لەڕۆژهەڵات،(سنه) ، وەفدێکی وەرزشیی سلێمانی و هەڵەبجە لەسەر ڕاسپاردەی دکتۆر (هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخیان کرد.

هه‌ردوولا کۆبونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ بەرپرسانی وەرزشی پارێزگای کوردستانی و سنەو مەریوان ئەنجامدا، کەئامانج لێی قسەکردن بوو لەسەر پڕۆتۆکۆڵی وەرزشی نێوان هەردولاو هەماهەنگی پتەو بۆ چالاکی وەرزشی و میوانداری و ڕێکخستنی کەمپ و بۆنەی وەرزشی نێوانیان.

دوای گفتوگۆیەکی تێرو تەسەل، بڕیاردرا پڕۆپۆزەڵی هەردولا ئامادەبکرێت و لەنزیکترین کاتدا دوای هەڵسەنگاندن بۆی بڕیار لەجێبەجێکردن و ئیمزای پڕۆتۆکۆڵی وەرزشی بدرێت.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Check Also
Close
Back to top button