كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ داهاتووی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامان له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای وه‌رزشی كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونی كاروچالاكی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان و په‌یوه‌ندی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، تاوتوێ و بریار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه درا:
1-كارنامه‌ی ژماره‌یه‌ك كاروچالاكی یه‌كێتی وه‌رزشی گفتوگۆی له‌سه‌ركرا، داوا له‌و یه‌كێتییه وه‌رزشیانه كرا كه پاره‌یان وه‌رگرتووه كات دابنێین بۆ به‌رێوه‌چوونی چالاكییه‌كانیان، هه‌روه‌ها بریاردرا له داهاتوو ژماره‌یه‌ك یه‌كێتی وه‌رزشی دیكه پاره‌یان بۆ دابینبكرێت به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چوونی چالاكییه‌كانیان.
2- ڕاسپاردنی هه‌ردوو به‌ڕێزان، موئه‌یه‌د مه‌غدید جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركار عه‌لی خان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی بڕیاری پێویست له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌باره‌ت به‌دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ داهاتووی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان.
3-ڕاسپاردنی د.سه‌رهه‌نگ عه‌بدولخاڵق به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بۆ ره‌خساندنی كۆبوونه‌وه و سه‌ردانی كردنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراق.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان