پاش به‌رێوه‌چوونى پاڵه‌وانێتى هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كان له شارى هه‌ڵه‌بجه، په‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه دادرایه‌وه‌و هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌زووریش جامه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه .
پاڵه‌وانێتییه‌كه به به‌شدارى شانزه هه‌ڵبژارده بوو ، له ژێر ناوى خولى شه‌هید ئاكام به سه‌رپه‌رشتى لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌و له ژێر چاودێرى بۆردى وه‌رزشى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان بوو .
یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش كه له‌سه‌ر یاریگاى شاهۆ حه‌مه فه‌ره‌ج به ئاماده‌بوونى هانده‌رێكى زۆر به‌رێوه‌چوو، له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌زوورو پیره‌مه‌گرون ، سه‌ره‌نجام هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌زوور توانى یارییه‌كه به لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه بباته‌وه .
پاش كۆتایهاتنى یارییه‌كه‌ش له كه‌رنه‌ڤاڵێكدا خه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده سه‌ركه‌وتووه‌كان و باشترینه‌كانى خوله‌كه دابه‌شكرا .