هەواڵی نێوخۆییهونەرەبەرگرییەکانوەرزشەکانی تریاریەکانی تر
زیادو هۆكار بوونه پاڵه‌وانى بژارده‌ى پاڵه‌وانه‌كانى عه‌ره‌ب
له هه‌ڵبژارده‌ى عیراق سێ یاریزانى كورد پێكهاته‌كه‌یان داگیركردبوو
له شارى سلێمانى ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانێتیی بژارده‌ى نێوده‌وڵه‌تى مواتاى به سه‌ركه‌وتووانه كۆتایهات .
پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌مرۆ شه‌ممه له هۆڵى هۆتێل ره‌مادا به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى لاوان و وه‌رزش و سه‌رپه‌رشتیارى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتیی رێكخستنى سلێمانى و ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رپرسانى وه‌رزشى ناوخۆى و عه‌ره‌بى به به‌شدارى ١٣ وڵات به‌رێوه‌چوو .
له هه‌ڵبژارده‌ى عیراق سێ یاریزانى كورد پێكهاته‌كه‌یان داگیركردبوو ، سه‌ره‌نجام له كێشى خۆیان توانیان پله‌ى یه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن ، كاتێك له ركابه‌رییه‌كه زیاد ئیبراهیمى یاریزانى یانه‌ى پێنجوێن و هه‌ڵبژارده‌ى عیراق توانى له یاریزانێكى وڵاتى مۆریتانیا بباته‌وه‌و له كۆتا یاریش هۆكار حه‌كیمى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه‌و یانه‌ى ئاشتى توانى له پاڵه‌وانى وڵاتى جه‌زائیر بباته‌وه .
وه‌رزش – سلێمانى