مهدرید له مپاپێ نزیكه
لە پاى لێدوانەکانی یاریزانەکە بەرامبەر یانەکە و ئیدارەکەی
سپۆرت میدیا -شرام ئازاد
یانەی ریال مەدرید نزیکە لە گواستنەوەی کیلیان مپاپێی فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.
مپاپێ گرێبەستەکەی تا هاوینی داهاتووی 2024 بەڵام به رهسمى ڕەتیکردەوە بڕگەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی نوێی زیادە لەگەڵ یانە پاریسیەکە چالاک بکات.
بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان ، پێویستی بە ڕۆیشتنی کیلیان مپاپێ هەیە لەم هاوینەدا، بۆ ئەوەی یاساکانی یاری دادپەروەرانەی دارایی پێشێل نەکات.
ڕۆژنامەکە دووپاتیکردووەتەوە، 95%ی مپاپێ لەم هاوینەدا دەبێتە یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید، بەو ڕێژەیەی 5%ی دیکەش ڕەنگە یاریزانەکە بڕیاری مانەوە بدات بۆ ئەو پارەیە.
ئەوەی وا دەکات پرۆسەی ڕۆیشتنی یاریزانەکە بە هێواشی بڕوات، پەیوەندییە گرژەکانی نێوان ئیدارەی پاریس سانجێرمان و کیلیان مپاپێیە، لە ماوەی کۆتا قۆناغدا، لە پاى لێدوانەکانی یاریزانەکە بەرامبەر یانەکە و ئیدارەکەی.