سپۆرت میدیا-محه‌مه‌د فه‌یزوڵا
شه‌وى رابردوو بە ئامادەبونی 82 هەزار هاندەر لە وڵاتى ئه‌مه‌ریكا لە یاریەکی دۆستانەدا هەردوو یانەی مانچێسته‌ر یۆنایتدو ئارسیناڵ به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندى مانچێسته‌ر كۆتایهات .
گۆڵه‌كانى مانچێسته‌ر له یارییه‌كه‌دا لە خولەکی 30دا برۆنۆ فێرناندێز و لە خولەکی 37دا جادۆن سانچۆ تۆماریان کرد.
بڕیارە لەم هاوینەدا مانچێستەر یونایتد لەگەڵ ڕیکسهام، ڕیاڵ مەدرید، لێنس، بروسیا دۆرتمۆند و ئەتلەتیک بلباو یارى ئه‌نجام بدات.
لەلایەکی دیکەوە، ئارسناڵ یاریی دۆستانە لەگەڵ بەرشەلۆنە و مۆناکۆ ئەنجام دەدات، پێش ئەوەی وەرزەکەى بەره‌سمى دەستپێبکات بە ڕووبەڕووبوونەوەی مان سیتی لە جامی قەڵغانی خێرخوازی.