هەواڵ
ھەڵبژاردەی لاوانی سلێمانی بەسەرکەوتن دەستی پێکرد
لەیەکەم یاری خۆیدا ھەڵبژاردەی لاوانی سلێمانی توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت و یەکەم شکستیش تووشی ھەڵبژاردەی کەرکوک بکات کە لەیەکەم یاریدا لەھەڵەبجەی شەھیدی بردبوویەوە…
لەدرێژەی یاریەکانی پاڵەوانێتی لاوانی پارێزگاکانی کوردستان، ھەڵبژاردەی لاوانی سلێمانی توانی لەیاریەکی گرنگدا سەرکەوتن بەدوو گۆڵی بێبەرامبەر بەدەست بێنێت دوای بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی کەرکوک.
گۆڵەکانی ھەڵبژاردەی لاوانی سلێمانی ھەریەک لە بەھەست ھاوڕێ و محەمەد کەنعان لەخولەکەکانی (٥٩-٩٠+٤) تۆمار کران.
یاریەکانی پاڵەوانێتی لاوانی پارێزگاکانی کوردستان ڕۆژانە لەشاری کۆیە ئەنجام دەدرێت.