
سپۆرت میدیا- بریار تهها
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئامادەیە لەم هاوینەدا دەستبەرداری ئیمریک لاپۆرتێی بەرگریکاری یانەکەی ببێت.
پاش ئەوەی یانە شینپۆشەکە جۆسکۆ گڤاردیۆڵی بەرگریکاری کرواتی کڕی، لە ئێستا ژمارەی بەرگریکارەکان لە یانەی مانچستەر سیتی بەرز بووەتەوە و بەپێی ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا، ئەو یانەیە ئامادەیە دەستبەرداری لاپۆرتێی 29 ساڵ ببن.
سەرچاوەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، کارگێڕی ستیزن لاری نییە لەوەی لە بەرانبەر 30 ملیۆن پاوەند کە نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات لاپۆرتێ بفرۆشن.
یانەکانی یۆڤانتۆس و ئەتلەتیک بیلباوی گرنگی بە گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە دەدەن و ئامادەن گفتوگۆکانیان دەست پێ بکەن.
لاپۆرتێی ئیسپانی لە هاوینی 2018 لە بەرانبەر 65 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئەتلەتیک بیلباوی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیەوە کرد، ئەگەرچی سەرەتا وەک یاریزانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ دەکرا بەڵام دواتر دۆخەکە گۆڕا و وەرزی ڕابردوو تەنیا بەشداری 12 یاریی پرێمەرلیگی کرد.