خولەکانی تۆپی پێی جیهانیهەواڵهەواڵی جیهانی

سەرۆکی یوفا وەڵامی دەنگۆی بەشداریکردنی یانەکانی خولی سعودی لە یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەداتەوە

 

بڕیار تەها- سپۆرت میدیا

ئالیکسەندەر سشڤرینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی یوفا ڕەتی دەکاتەوە یانەکانی خولی سعودی بتوانن بەشداری چامپیۆنلسیگی ئەوروپا بکەن.

لە نوێترین لێدوانیدا سەرۆکی یوفا ڕەتی کردەوە یانەکانی خولی سعودی بەشداری خولە ئەورووپییەکان بکەن و وتی: تەنها یانەکانی ئەوروپا دەتوانن بەشداری لە چامپیۆنسلیگ و خولی ئەوروپا و کۆنفرانسلیگ بکەن.

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکەکەی یوفا باسی لەوە کرد، ئەوەی ئێستا سعودییەکان ئەنجامی دەدەن چەند ساڵێک پێش ئێستا چینییەکان هەمان شتیان ئەنجام داوە، بەڵام کاتێک نەگەیشتوونەتە مۆندیال ئیدی وازیان هێنا و تۆپی پێی وڵاتەکەش گەشەی نەکرد.

سەرۆکی یوفا دەشڵێت: ئەوەی سعودییەکان دەیکەن ڕێگایەکی دروست نییە، پێویستە کار لەسەر پەرەپێدانی یاریزان و ڕاهێنەر بکەن، بەڵام ئەمە کێشەی من نییە، لە ڕاستیدا کاتێک خەڵک باسی ئەو یاریزانانەم بۆ دەکەن کە چوونەتە ئەوێ، کەس نازانێت لە کوێ یاری دەکەن.

لە کۆتایی قسەکانیدا شێڤرین وتی: پێموانییە باشترین یاریزانەکان لە لوتکەی ژیانی وەرزشییاندا بچنە سعودیە، ئەوەندەی من بزانم مباپێ و هالاند لە سعودیە نین و لە ئەوروپا یاریی دەکەن.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button