خولەکانی تۆپی پێی جیهانیهەواڵهەواڵی جیهانی

ئینگلته‌را گه‌یشته‌ نیوه‌ى كۆتایی

یارییه‌كانى ئه‌و قۆناغه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

سپۆرت میدیا – دێسكى جیهان

هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ژنانى ئینگلته‌را گه‌یشتنه‌ قۆناغى نیوه‌ى كۆتایی جامى جیهانى پاش بردنه‌وه‌یان له‌ ژنانى كۆلۆمبیا .

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌ كۆتا یارى چاره‌كى كۆتایی جامه‌كه‌ ، كه‌ به‌هاوبه‌شى له‌ هه‌ردوو وڵاتى ئۆستورالیاو نیوزله‌ند به‌رێوه‌ده‌چێت ، هه‌ڵبژارده‌ى ژنانى ئینگلته‌را رووبه‌رى كۆلۆمبیا بووه‌و پاڵه‌وانانى جامى ئه‌وروپا توانیان به‌ زه‌حمه‌ت و 2-1 یارییه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌ .

به‌وه‌ش ته‌واوى هه‌ڵبژارده‌كانى نیوه‌ى كۆتایی ده‌ركه‌وتن و یارییه‌كانى ئه‌و قۆناغه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

سوید vs ئیسپانیا
ئینگلته‌را vs ئۆستورالیا

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button