هاوپۆلنه‌كراو
پاڵه‌وانێتى كراوه‌ى یارییه سیانیه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى لاوانى پارێزگاى سلێمانى به هاوكارى لقى سلێمانى یه‌كێتیی یارییه سیانییه‌كانى عێراق هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتییه‌كى كراوه بۆ ئاستى لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان و بێچوه‌شێران له سه‌ر ئاستى كوڕان و كچانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى .
پاڵه‌وانێتییه‌كه رۆژى هه‌ینى 18-8-2023 به‌رێوه‌ده‌چێت و ركابه‌رییه‌كان پێك دێت له مه‌له‌وانى و پایسكیلسوارى و راكردن .