هەواڵهەواڵی نێوخۆیی
ته‌نیا یاریزانى كورده له پاڵه‌وانێتییه‌كانى ئاسیا
ته‌نیا یاریزانى كورده له پاڵه‌وانێتییه‌كانى ئاسیا
ئیڤان خالد ، یاریزانى كوردى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى كاره‌با ته‌نیا یاریزانى كورد ده‌بێت بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ به‌شدارى ركابه‌رییه ئاسیاییه‌كان ده‌كات به‌و پێیه‌ى یانه‌ى كاره‌با به‌شداره له جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا .
عێراق یانه‌ى قوهجهوییهى به‌شداره له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا ، كه یاریزانى كوردى تێدا نییه ، زه‌وراش له جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا به‌شداره كه ئه‌ویش بێبه‌شه له یاریزانى كورد و كاره‌باش كه نوێنه‌رێكى تر‌ى عێراقه له جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا ته‌نیا یاریزانێكى كوردى هه‌یه كه ئه‌ویش ئیڤان خالده .
ئیڤان ماوه‌ى سێ وه‌رزه یاریزانى یانه‌ى كارهبایهو ئه‌م وه‌رزه‌ش گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ى شارى به‌غداد نوێكرده‌وه.