هادى كه‌ریم : به‌منزیكانه بریارى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ده‌ین
جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ، به‌منزیكانه بریارى یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى خولى نایابى تۆپى پێى كوردستان ده‌ده‌ن .
هادى كه‌ریم؛ ئاشكرایكرد به‌هۆى بریارى حكومه‌ت و بۆ خۆپارێزى له ڤایرۆسیى كۆرۆنا خولى كوردستان راگیراوه‌و ئێمه‌ش نه‌مان توانیوه بریار بده‌ین .
جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان وتیشى ، بریاره پاش ١٥ـى مانگ سه‌ردانى هه‌ولێر بكه‌ین و له كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتیی تۆپى پێ بریارى كۆتایى و یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر چاره‌نووسى خولى كوردستان ده‌ده‌ین و هه‌ڵوێستى حكومه‌ت و پارێزگاره‌كانیش وه‌رده‌گرین .
وتیشى ، ئێمه له دواى ئه‌و واده‌یه ده‌وه‌ستین ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت وه‌ك ئه‌ندامه‌كانى خۆمان كه له‌سه‌ر زۆنگى سه‌وز حسابین هه‌ڵوێستمان ده‌بێت .
ئه‌و لێدوانه‌ى هادى كه‌ریم له كاتێكدایه ، دوێنێ شه‌ممه هێرش كه‌مال جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز هۆشجارى توندى دایه یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان و ئه‌ندامه‌كانى ئه‌گه‌ر هاتوو تاوه‌كو هه‌فته‌ى داهاتوو بریار له‌سه‌ر چاره‌نووسى خوله‌كه نه‌ده‌ن هه‌ڵوێستى توندیان ده‌بێت .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت