خولەکانی تۆپی پێی جیهانیهەواڵهەواڵی جیهانی

یۆرۆلیگیش راکێشرا

ئاگرینە

ئەمڕۆ هەینی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ ڕاکێشرا و کۆمەڵەی دووەم وەک کۆمەڵەیەکی بەهێز ناوی دەهێندرێت و لیڤەرپووڵیش ئەرکی ئاسان دەردەکەوێت.

لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی تیروپشکی بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی 2023 بۆ 2024 ئەنجام دا و بەپێی ڕێنماییەکانیش دوو یانەی یەک وڵاتە نابێت بکەونە یەک کۆمەڵەوە، ئەنجامی تیروپشکەکەش بەم شێوەیە بوو؛

کۆمەڵەی یەکەم: وێستهام یونایتد – ئۆڵۆمپیاکۆس – فرایبۆرگ – باچکا تۆپۆلا.

کۆمەڵەی دووەم: ئەیاکس ئەمستردام – ئۆڵۆمپیک مارسیلیا – برایتۆن – ئەیاک ئەسینا.

کۆمەڵەی سێیەم: گلاسکۆ ڕێنجەرز – ڕیاڵ بێتیس – سپارتا پراگ – ئاریس لیماسۆڵ.

کۆمەڵەی چوارەم: ئەتڵەنتا – سپۆرتینگ لیشبۆن – ستورم گراس – ڕاکۆڤ چێستۆچوا.

کۆمەڵەی پێنجەم: لیڤەرپووڵ – لاسک – یونیون سانت گلۆز – تۆلۆز.

کۆمەڵەی شەشەم: ڤیاڕیاڵ – ڕێن – ماکابی هایفا – پاناسیناکۆس.

کۆمەڵەی حەوتەم: ڕۆما – سلاڤیا پراگ – شێریف تیراسپۆڵ – سێرڤێت.

یارییەکانی جەولەی یەکەمیش لە 21ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button