
له درێژه‌ی ئه‌نجام دانی گرێبه‌سته‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به مه‌به‌ستی به‌هێز بوونی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی خوله‌كانی كوردستان و عێراق ، گرێبه‌ستی یاریزانی ڕابردووی یانه‌كه ( ئاسۆ ڕۆسته‌م ) واژۆ كرا .
ئاسۆ له هێڵی هێرشبه‌ر یاری ده‌كات و یه‌كێكه له یاریزانه دیاره‌كانی خوله‌كانی كوردستان و عێراق كه سه‌رنجی وه‌رزش دۆستان و بینه‌رانی یارییه‌كانی به لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
ئاسۆ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش ده‌بێته یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و گۆڵكارێكی خوله‌كانی كوردستان و عێراق ده‌بێت .
به‌شى وه‌رزش