هەواڵهەواڵی جیهانی

جواو فیلێکس قوربانی بە مووچەکەی داوە

لە دوایین ڕۆژی مێرکاتۆی هاوینە

بریار ته‌ها – سپۆرت میدیا

جواو فیلێکسی پۆرتوگالی لە پێناو چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنە قوربانی بە مووچەکەی داوە.

لە دوایین ڕۆژی مێرکاتۆی هاوینەی فیلێکسی پۆرتوگالی بە خواستن لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆڕتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، جواو فیلێکس لە پێناو چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئامادەی نیشانداوە ٪50ی مووچەکەی کەم بکاتەوە، نەک هەر ئەوە بەڵکو هاوکاری بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە تاکو ئەوەی ڕووبەڕووی یاسای دارای خاوێن نەبێتەوە، گرێبەستەکەشی لەگەڵ ڕۆخێ بلانکۆس بۆ دوو وەرزی دیکە و تاکو هاوینی 2029 لەگەڵ ئەو یانەیەش نوێ کردووەتەوە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button