خولەکانی تۆپی پێی عێراقیهەواڵهەواڵی نێوخۆیی
شورته نه‌فتى وه‌سه‌تى گۆڵباران كرد
یانه سه‌وز پۆشه‌كه‌وه نووسراوه
له یارى لوتكه‌ى گه‌ڕى حه‌وته‌م، شورته نه‌فتى وه‌سه‌تى وه‌ستاندو چووه پێشه‌نگى خولى نایابى عێراق.
له‌سه‌ر یاریگه‌ى شه‌عب له به‌غداد، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ یارى لوتكه‌ى خوله‌كه له نێوان شورته‌و نه‌فتى وه‌سه‌ت به‌رێوه‌چوو، كه ئه‌مه‌ى دووه‌م پێش ئه‌م یارییه به شه‌ش یارى هه‌ژده خاڵى قه‌پات و هیچ گۆلێكى له‌سه‌ر تۆمار نه‌كرابوو .
به‌ڵام شورته له‌م یارییه سه‌ركه‌وتنه‌كانى نه‌فتى وه‌سه‌تى وه‌ستاندو به سێگۆڵى بێوه‌م یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌و پێشه‌نگى خوله‌كه‌شى به شێوه‌یه‌كى كاتى گرت .
گۆڵه‌كانى شورته له رێگه‌ى مه‌حمود مواسى سورى (٢ گۆڵ) و ئه‌حمه‌د زیرۆى یاریزانى كوردى یانه سه‌وز پۆشه‌كه‌وه نووسراوه .
سپۆرت میدیا