خولەکانی تۆپی پێخولەکانی تۆپی پێی نێوخۆییهەواڵی نێوخۆیی
یارییەکانی خولی پێچوەشێرانی پارێزگای سلێمانی گەیشتە کۆتایی
نەورۆزو هەڵەبجە
بە دوو یاری کێبڕکێکانی خولی پێچوەشێرانی یانەکانی سلێمانی و دەوروبەری گەیشتە فایناڵ ، یانەکانی نەورۆز و هەڵەبجەی شەهیدیش رووبەڕووی یەکبوونەوە.
لە شاری سلێمانی و لە یاریگای زانکۆ، هەردوو یانەی نەورۆز و چوارقوڕنە بەیەک گەیشتن، کاتی یاسایی یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
دواتر بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، یانەی نەورۆز بە ئەنجامی (5-4) گۆڵ، ئەنجامەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی.
لە یاریگای فەرماندەییش، هەردوو یانەی پێشمەرگە و هەڵەبجەی شەهید بەیەک گەیشتن.
یانەی هەڵەبجە، توانی بەسەر یانەی خاوەن یاریگا خۆی بگەیەنێتە یاریی کۆتایی، دوای بردنەوەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر.
بڕیاریشە لە یاریی کۆتاییدا هەردوو یانەی نەورۆز و هەڵەبجەی شەهید رووبەڕووی یەکببنەوە.
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی