هەواڵهەواڵی نێوخۆیی
تیروپشکی خولی نایابی عێڕاق بۆ تۆپی بالە راکێشرا
بەشداربووی خولەکە دابەشکران بەسەر چوار گرووپ
ئێوارەی دوێنێ شەممە رێکەوتی 2023.10.21 بەئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی تۆپی بالەی عێڕاق و ئەندامانی یەکێتیەکە و نوێنەرانی (15) یانەی بەشداربووی خولی نایابی عێڕاق بۆ تۆپی بالە، لە بەغدا تیروپشکی وەرزی (2023-2024)ی خولەکە راکێشرا و هەر (15) یانەی بەشداربووی خولەکە دابەشکران بەسەر چوار گرووپ
یانەی وەرزشی هەولێر وەکو یەکێك لە یانە بەشداربووەکان لە گرووپی (C) یاری دەکات شانبەشانی هەریەك لە یانەکانی (حەبانیە، دەغارە، ئەهواڕ).