هەواڵ

(لە پشت هێڵەکانی یاریگاوە) بڵاو دەبێتەوە

لە ساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەری وەرزشی جیهان کە ٢ی٧ هەموو ساڵێکە، دووەم کتێبی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەنووسی وەرزشی هەرێز جەمال بڵاودەبێتەوە.

(لەپشت هێڵەکانی یاریگاوە ) چیرۆکی پشت پەردەی بەشداریکردنە لە ڕووداوە جیهانیەکانی دنیای وەرزش و ئەنجامدانی کارە رۆژنامەوانیەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسە لە زیاتر لە 20 وڵاتی جیهان لە کیشوەرەکانی گۆی زەوی .

ئەم بەرهەمە لە لایەن مەودا میدیاوە سپۆنسه‌رى كراوه‌و لەچاپ دراوە هەرێز دەڵێت ، ئەم بەرهەمە پێشکەش دەکەم بە ڕۆحی پاکی باوکی ئازیزم (مامۆستاجەمال ساڵح )کە کێوێکی گەورە بووە لە پاڵپشتیم بۆ کاری رۆژنامەوانی و وەرزشی، ، پێشکەش بەو کەسانەشی بوونە هاوکارو پاڵپشتم بۆ گەیشتن بەو رووداوانە .

هەرێز جەمال ، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی کورد و ئەندامی ڕێکخراوی رۆژنامه‌نووسانى وەرزشی جیهانه‌، ئەمە دووەم بەرهەمی کتێبە چاپی کردووە پاش ئەوەی ساڵی 2019 بۆ یەکەمجار لە مێژووی رۆژنامەگەری کوردی رێبەری رۆژنامەنووسی وەرزشی بڵاوکردەوە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button