گۆڕەپان و مەیدانهەواڵ

پاڵه‌وانێیه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو

خه‌ڵات و جامیان پێبه‌خشرا

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ی11ی2023، به‌ ئاماده‌بوونی م.سه‌لاح حه‌سه‌ن خه‌سره‌و سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و موئه‌یه‌د مه‌غدید جێگری سه‌رۆك و د . د.ئاڵان قادر ئه‌مینداری گشتی و سه‌رهه‌نگ عه‌بدولخاڵق به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی و به‌رپرسانی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و وه‌رزشوانان، دوای دوو ڕۆژ له‌ به‌رێوه‌چوونی پاڵه‌وانێیه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان بۆ پێشكه‌وتووان، كۆتایی به‌ ڕكابه‌رییه‌كانی نێو پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ هات، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاست ئه‌نجام به‌م شێوه‌یه‌ بوو:

له‌سه‌ر ئاستی كوڕان:
یه‌كه‌م – سیروانی نوێ 144 خاڵ
دووه‌م – سۆلافی نوێ 122 خاڵ
سێیه‌م – شێروانە 104 خاڵ
لەسەر ئاستی کچان
یه‌كه‌م – زانکۆی سلێمانی 139 خاڵ
دووه‌م – سیروانی نوی 139 خاڵ
سێیه‌م – سەورە 111 خاڵ

له‌ كۆتایشدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی و جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رپرسان له‌ یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان پیرۆزبایی له‌ پاڵه‌وانان كرا و خه‌ڵات و جامیان پێبه‌خشرا.

فۆتۆ – سه‌فوان فۆتۆگرافه‌ر

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button