هەواڵ
سلێمانى كشایه‌وه
یانه‌ى سلێمانى له پاڵاوتنى خولى پله‌یه‌كى عێراق كشایه‌وه
به پێى زانیارییه‌كان نزیكه‌ى 7 یاریزانى تیپه‌كه روویان له تیپه‌كانى نایاب و پله‌یه‌كى
كوردستان كردووه‌و چه‌ند یاریزانێكى كه‌مى ماوه ، ئه‌ویش به‌هۆى ده‌ستبه‌رداربوون له یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان دراوه‌ته ده‌ست یاریزانه‌كان خۆى.
به‌وه‌ش سلێمانى بووه دووه‌م یانه له یارییه‌كانى قۆناغى هاتن كشانه‌وه‌ى له پاڵاوتنه‌كان راگه‌یاند پاش یانه‌ى سه‌رچنار .
ئێستاش ته‌نیا یانه‌كانى نه‌ورۆزو پیشمه‌رگه‌ى سلێمانى و سیروانى نوێ له پاڵاوتنه‌كان ماوه كه دوو یانه له‌و سیانیه ده‌چنه قۆناغى داهاتووتر .
به‌شى وه‌رزش -تایبه‌ت