هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

وەرزش کۆکەرەوەی هەمووانە

وەرزش تاکە ڕێگەیە بۆ کۆکردنەوەی هەموان

بەئامادەبونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرسانی دیکەو وەرزشکاران و هاندەران لەیاریگای کەمال سەلیم ، یاری دۆستانەی تۆپی پێی نێوان نوسەران و ڕۆژنامەنوسان لەگەڵ هونەرمەندان ئەنجامدرا

ئەنجامدانی ئەم یاریە دۆستانەیە بە بۆنەی ٢٣٩ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیەوە بو کەدەزگای میدیایی کوردسات ڕێکیخستبوو، لەئەنجامداو دوای یەکسان بونیان بەگۆڵێك لەدووگێمی سەرەکیدا، تیپی هونەرمەندان بە ٥ گۆڵ بەرامبەر بە ٤ گۆڵ بەلێدانی یەکلاکەرەوە لەتیپی نوسەران و ڕۆژنامەنوسانی بردەوە و لەسەر پێشنیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تیپی براوە لەگەڵ تیمی حکومەتی خۆجێی یاریەکی دۆستانە لەداهاتودا ئەنجام دەدەن.

ئەوەی مایەی خۆشحاڵی بوو ئەوەبوو کەئامادەبوان تەئکیدیان لەوەدەکردەوە کەوەرزش تاکە ڕێگەیە بۆ کۆکردنەوەی هەموان لەناو گۆڕەپانێکدا.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button