رونکردنەوەیەک لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
زیاتر لە 15 یانە لەگەڵ شێوازی بەڕێوەچوونی بەدوو کۆمەڵە بوون.
لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەئامادەبوونی نوێنەری یانە پلە یەکەکان تیرو پشکی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ئەنجامدرا.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پێشنیارو بۆچوونی بۆ بەڕێوە چوونی خولی پلە یەک، بەشێوازی یەک کۆمەڵەو هاوشێوەی خولی نایاب بوو.
زیاتر لە یەک کاتژمێر گفتووگۆ لەسەر شێوازی بەرێوەچوونی خولەکە درێژەی کێشا.
نوێنەری یانەکان لەسەر سیستەمی یەک کۆمەڵە، کێشەو گرفتی دارایی خۆیان و نەتواندرای باری داراییان بۆ ئەو سیستەمە خستە روو.
زیاتر لە 15 یانە لەگەڵ شێوازی بەڕێوەچوونی بەدوو کۆمەڵە بوون.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەو پێناوەدا بۆ بەرژەوەندی یانەکان، لەبەر بێ دەسەڵاتی داراییان، بیرو بۆچوونی یانە بەشداربووەکانی خولی پلە یەک بەهەند وەرگرت و بریاریدا بەدوو کۆمەڵە بەرێوە بچیت
لەو پێناوەشدا لێک نێزیکبوونی یانەکانی کردە پێوەر بۆ توانای باری دارایییانەکان بۆ ئەوەی کەمترین خەرجی لەبەشداریکردن بکەن.
ــ کەرکوک، هەولێر، دهۆک لە کۆمەڵەی یەکەم 9 یانەی لەخۆگرت.
ــ سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان لەکۆمەڵەی دووەم بە 10 یانە کۆکردنەوە.
ئەمە بۆ سیستەم و شێوازی بەرێوەچوونی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بۆ وەرزی 2021 ــ 2022
لە پێناو بەرژەوەندی و جوانی و توانای یانەکانی کوردستان و بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی پلە یەکی کوردستان، هەموو بیرو بۆچوونە جوان و هەموو لەڵایەک پێویستە پێشکەوتن و توانای هەموو یانەک لە پێش بگرین.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان