كچە یاریزانی كورد لە كۆنگ فۆ بووە دووەمی جیهان
ماوەیەكی زۆر بوو خۆم بۆ ئامادەكرد
زاگرۆس نانەكەلی
ڤینا عیماد حەسەن یاریزانی كە لەتیمی كۆنگ فوتوای جاگوارە، بەشداری پێشبڕكێی تەكنیكەكانی كۆنگ فۆ كلاسیكی كرد،دوای بەشداری كردنی لە (دووەمین پێشبڕكێی نێودەوڵەتی/كۆنگ فو توا) و (بەبەشداری كردنی 20 وڵات) كە هەر وڵاتێك لەنێوان (2تا3) یاریزان بەشداریكردبوو وڤینا توانی لەسەر ئاستی خانمانی پاڵەوانیەتییە جیهانیەكە پلەی دووەم بەدەست بێنێت.
سەبارەت بەم پاڵەوانیەتییە جیهانیە ڤینا عیماد گوتی : سوپاس بۆ خوای گەورە وهەروەها خانەوادەكەم كە هەردەم پاڵپشتمن وهەروەها راهێنەری هۆڵەكەمان مامۆستا پشتیوان محەمەد و هەروەها زۆر سوپاس بۆ (كاندیدی فەرمی فیدراسیۆنی توای جیهانی لەعێراق، مامۆستا ئیبراهیم عەبدوڵڵا پشدەری.
لەكۆتایی ڤینا گوتی : بەشداری من دیارە ماوەیەكی زۆر بوو خۆم بۆ ئامادەكرد بوو،بێگومان بەهاوكاری پاڵپشتی ماڵەوە ومامۆستاكانم،ئینجا پاڵەوانیەتییەكە بەئۆنلاین بوو،تەكنیكەكانی كۆنگ فۆمان بە ڤیدیۆ تەكنیەكانم تۆماردەكرا،ئینجا ڕەوانەی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی كۆنگ فۆ كرا،دواتر فیدڕاسیۆن سەیری تێكڕای ڤیدیۆی یاریزانەكانی كوڕان و كچانی كرد،من توانیم لەسەر ئاستی خانمانی پاڵەوانیەتییەكە پلەی دووەم بەدەست بێنم.