زانیار ره‌حمانى كوڕه كورده‌كه‌ى شارى مه‌ریوانه له ساڵى ٢٠٠٢ له دایكبووه‌و هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیاى وه‌رزشى راكردن و یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان بووه .
زانیار پله به پله ئاسته‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان ده‌بڕێت له قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تاى تاوه‌كو گه‌یشتن به هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانى ئێران له ماوه درێژه‌كان .
وه‌ك زانیار بۆ سپۆرت میدیاى گێڕایه‌وه ، ئه‌و له پاڵه‌وانێتى قوتابخانه‌كه‌ى یه‌كه‌م بووه دواتر پاڵه‌وانێتى شاره‌كه‌ى و پاشان پاڵه‌وانێتى پارێزگاكان و پاش ئه‌ویش پاڵه‌وانێتیی یانه‌كان .
ره‌حمانى ده‌ڵێت ؛له‌یارییه‌كانى ١٠٠٠ مه‌تر و ١٥٠٠و ٢٠٠٠ مه‌ترو ٣٠٠٠ مه‌تر پله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌مى ده‌سته‌به‌ر كردووه؛ پاش ئه‌و ئاسته به‌رزه بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى ئێران كراوه بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتى ئاسیا بۆ تازه‌پێگه‌یشتووان بۆ راكردنى ٢٠٠٠ مه‌تر به‌ربه‌ست له هۆنك كۆنگ كه پله‌ى پێنجه‌مى به‌ده‌ستهێنا .
زانیار ده‌یان یه‌كه‌مى و دووه‌مى ده‌سته‌به‌ر كردووه له پاڵه‌وانێتییه‌كانى ئێران و له ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێریش پله‌ى دووه‌می به‌ده‌ستهێنا .
زانیار ئێسته ئاماده‌سازى ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتى قه‌راغ شارى ئاسیا كه بریاره له وڵاتى چین به‌ڕێوه‌بچێت .
سپۆرت میدیا-ئێران