خولەکانی تۆپی پێهەواڵ

تیپی فۆتساڵی هێزەکانی 70 ئامادەکاری دەکەن

لە سلێمانی

 

سپۆرت میدیا

بەڕێوەبەرایەتی یارییەکان و مەشقی جەستەیی هێزەکانی 70 ، سەرقاڵی دروستکردنی تیپی فوتساڵی هێزەکانی 70 یە بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی یەکە سەربازییەکان کە وەزارەتی بەرگری عێراقی /بەڕێوەبەرایەتی مەشقی جەستەیی و یارییە وەرزشییەکان لە ڕۆژی 2024/1/27 لە شاری سلێمانی بە بەشداری 7 تیپ لەسەرتاسەری عێراق
پاڵەوانێتییەک دەکاتەوە.

بۆ ماوەی چەند رۆژێکیش لە هۆڵی سالح عەلی کە شوێنی بەرێوەچوونی پاڵەوانێتییەکەیە، تیپی فۆتساڵی هێزەکانی 70 ئامادەکاری دەکەن تاوەکو ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن.

بڕیارە لە پاڵەوانێتییەکەش هەڵبژاردەی فۆتساڵی سەربازی عێراق پێکبهێنرێت بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button