سپۆرت میدیا وه‌رزێكى نوێ و جیاواز ده‌ستپپێده‌كات
سازدانى چه‌ندین سیمینار‌و پانێلى وه‌رزشى و ده‌ركردنى گۆڤارێكى وه‌رزشى تایبه‌ت به وه‌رزشى كوردستان

دامه‌زراوه‌ى سپۆرت میدیا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و رۆژنامه‌وانى وه‌رزشى له سه‌رى ساڵى نوێى ٢٠٢٢ وه‌رزێكى نوێى كاركردن و جیاواز ده‌ستپێده‌كات .
دامه‌زراوه‌كه كه سه‌ره‌تای كاركردنى له رێگه‌ى سۆشیال میدیا‌و وێب سایتى ره‌سمى بووه، له وه‌رزى نوێ قۆناغى بڵاوكراوه‌ى ڤیدیۆى و راپۆرت و دیكۆمێنارى گرنگى زیاترى پێ ده‌دات و مایكى سپۆرت میدیا له رووداوه وه‌رزشیه‌كانى كوردستان و عێراق ده‌دره‌وشێته‌وه .
به‌شێكى تر‌ى كارى دامه‌زراوه خۆى له كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى وه‌رزشى و سازدانى چه‌ندین سیمینار‌و پانێلى وه‌رزشى و ده‌ركردنى گۆڤارێكى وه‌رزشى تایبه‌ت به وه‌رزشى كوردستان ده‌بینێته‌وه.
دامه‌زراوه‌ى سپۆرت میدیا ، ته‌نیا پرۆژه‌ى میدیاى وه‌رزشى باوه‌رپێكراوه كه مۆڵه‌تى ره‌سمى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى كوردستانى هه‌یه‌و له رێگه‌ى سۆشیال میدیایه‌كى چالاكى دامه‌زراوه‌كه‌و سایتى ره‌سمى www.sportmedia.krd بابه‌ته تایبه‌ته‌كانى به وه‌رزشى كوردستان و عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه .