سپۆرت میدیا بانگهێشتى یارییه‌كانى وڵاتانى ئه‌وروپا كرا
وڵاته به‌شداره‌كان په‌یتا په‌یتا ده‌گه‌نه خاكى پۆڵه‌ندا

به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى ، سپۆرت میدیا بۆ بڵاوكراوه‌ى رۆژنامه‌وانى و وه‌رزشى وه‌ك ته‌نیا میدیا له عێراق و كوردستان بانگهێشت كرا بۆ روومالكردنى یارییه‌كانى وڵاتانى ئه‌وروپا كه بڕیاره له رۆژانى 21-6 بۆ 2-7 ى ئه‌مساڵ له شارى كراكۆى وڵاتى پۆڵه‌نداو هه‌رێمى مالۆپۆسكا به‌رێوه‌بچێت .
ئه‌مه سێیه‌م چاپى یارییه‌كانى وڵاتانى ئه‌وروپایه به‌رێوه‌ده‌چێت ، ساڵى 2015 یه‌كه‌م چاپ له مینسكى پایته‌ختى بێلاروسیا به‌رێوه‌چوو ، چوار ساڵش پاش ئه‌وه‌ش له ساڵى 2019 دووه‌م چاپى یارییه‌كان له باكۆى پایته‌ختى ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه‌چوو، بۆ ئه‌مساڵیش 48 وڵاتى ئه‌وروپى به 7000 یاریزان له هه‌ردوو ره‌گه‌ز به 29 یارى جۆراو جۆر به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن .
وڵاتى پۆڵه‌ندا ماوه‌یه‌كى زۆره ئاماده‌كارى بۆ له ئامێزگرتنى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كات و ته‌واوى كاره لۆجیستیه‌كانى به سه‌ركه‌وتووانه تێپه‌ڕاندووه‌و ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه وڵاته به‌شداره‌كان په‌یتا په‌یتا ده‌گه‌نه خاكى پۆڵه‌ندا .
گرنگى ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ به‌شێك له وڵاته به‌شداره‌كان له‌وه‌دایه به‌شى زۆرى یاریزانه‌كانیان ركابه‌رى له‌سه‌ر پلیتى سه‌ركه‌وتن بۆ ئۆلۆمپیادى پاریس كه ساڵى داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت .