هاوپۆلنه‌كراوهەواڵ

ئه‌نجامى یارییه‌كانى ئه‌مرۆى خولى نایابى كوردستان

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ سێ یارى له‌ گه‌ڕى شانزه‌یه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌چوون.

له‌ یاریگه‌ى فه‌رمانده‌یى ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى میواندارى سۆرانى كردو یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى توانى به‌ گۆڵێگى كوشنده‌ى رێكار رزگار كه‌ له‌ خوله‌كى زیادكراوى یارییه‌كه‌ تۆماریكرد سه‌ركه‌وتن بنووسنه‌وه‌.

له‌ شارى دهۆكیش، یانه‌ى سیروانى نوێ بووه‌ میوانى دهۆك و یانه‌ى میوان توانى به‌ ئه‌نجامى ٢-١ یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌و به‌ سێ خاڵى گرنگه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سلێمانى .

له‌ شارى هه‌ولێریش له‌ یارییه‌كى تاك لایه‌نه‌ یانه‌ى برایه‌تى به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌و ٣-٠ له‌ ده‌ربه‌ندیخانى برده‌وه‌ .

وه‌رزش -تۆڕى په‌یامنێرانى سپۆرت میدیا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button