ئاماده‌كارییه‌كانى یانه كوردیه‌كان بۆ نایابى عیراق
هه‌فته‌ى پێشوو تیپى تۆپى پێى یانه‌ى دهۆك پاش شه‌ش ساڵ دابڕان، پلیتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ وه‌رزى نوێى خولى نایابى عیراق بڕى و ژمارەی تیپه كوردیه‌كانیش له وه‌رزى نوێی ئەم خولەدا كه بڕیاره مانگى داهاتوو ده‌ستپێبكات، بۆ 4 تیپ به‌رزبووه‌وە كه بریتین لە هه‌ریه‌كه له تیپه‌كانى( نه‌ورۆز، هه‌ولێر، زاخۆ، دهۆك).
وه‌رزى رابردوو یارییەکانی ئەو خولە له نیوه‌دابوو كاتێك تیپه كوردییه‌كان مانه‌وه‌یان لەم خولەدا مسۆگه‌ر كرد، لەو کاتەشەوە كه‌وتنه بیركردنه‌وه له تۆکمەتر‌كردنى پێكهاته‌كانیان بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ و هه‌ر له‌و نێوه‌نه‌ده‌دا له ساتى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانیان پلانى وه‌رزى داهاتوویان به هێنانى ناوى یاریزانان و رۆیشتن و لابردنى یاریزان له تیپه‌كانیان تاوتوێ ده‌كرد.
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى ئه‌مساڵ دووه‌م ساڵه له مێژووى خولى نایابى عیراقدا به‌شداره، ئه‌وان كه وه‌رزى رابردوو پێگه‌یه‌كى باشیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كرد، هه‌ر زوو به زوو متمانه‌یان به وه‌لى كه‌ریمى راهێنه‌رو كاسته‌كه‌ى بۆ دوو ساڵى تر به‌خشیه‌وه.
دووه‌م گۆڵكارى وه‌رزى رابردووى خوله‌كه كه ئاسۆ رۆسته‌م بوو ماڵئاوایى كرد به‌ڵام به ماڵئاواییه‌كى گه‌وره‌و ئه‌و یاریزانه رووى له یانه‌ى سالمیه‌ى كوه‌یتى كرد هاوشانى بینجامینى پیشه‌گه‌رى هێرشبه‌رى یانه‌كه كه ئه‌ویش رووى له یانه‌ى نه‌فتى میسان كرد، به‌ڵام یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى به چه‌ندین گرێبه‌ست زوو به زوو مه‌شقه‌كانى بۆ وه‌رزى نوێ ده‌ستپێكردو چه‌ندین یاریزانى دیارى ناوخۆى خسته ریزه‌كانى ، هاوكات گرێبه‌ستى ئیفیانى ناوه‌راستكارى پیشه‌گه‌رى نوێكرده‌وه‌و چه‌ند یاریزانێكى به‌رازیلى و ئه‌رجه‌نتینى و كامیرۆنیشى گواستۆته‌وه‌و له ئێستادا له شارى هه‌ولێر له كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى چڕوپڕن.
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر خاوه‌نى ئه‌زموونێكى زۆره له خولى نایابى عیراق به‌لام وه‌رزى رابردوو له سه‌ره‌تاوه ئاستى وه‌ك باش نه‌بوو ، تا كارگه‌یشته راهێنه‌ر گۆرین و نزار مه‌حروسى سورى فریاى یانه‌كه‌ى قه‌ڵاى زه‌رد كه‌وت و یانه‌كه‌ى له نیوه‌ى ریزبه‌ندى خوله‌كه جێگیركرد، بۆیه كارگێرى یانه‌كه‌ش متمانه‌یان به‌و راهێنه‌ره سوریه‌و كاسته‌كه‌ى به‌خشیووه ، به‌هه‌مه‌ئاهه‌نگى لیژنه‌یه‌ك له یانه‌كه نزار لیستێكى یاریزانانى ئاماده‌كرد كه بۆ پێویستى ئه‌مساڵى نه‌بوون و ده‌سته‌به‌رداربوو ، ژماره‌یه‌ك یاریزانى كوردى ئه‌زمووندارى تیپه‌كه‌ى هێشته‌وه، هاوكات ئه‌مجه‌د رازى و ئه‌حمه‌د ئیبراهیم و مازن فه‌یاز درێسى هه‌ولێریان به‌رزكرده‌وه‌و چه‌ند یاریزانێكى پیشه‌گه‌ریش له به‌رازیلى و ئه‌فریقى په‌یوه‌ندیان به تیپه‌كه‌وه كردووه‌و به وته‌ى به‌رپرسانى تیپه‌كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى بن بۆ وه‌رزى نوێ.
یانه‌ى زاخۆش یه‌كێكه له یانه به‌شداره‌كانى خولى نایابى عیراق، پۆستى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى به‌خشیووه به حه‌مزه هادى راهێنه‌رو ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ش ئه‌و راهێنه‌ره‌یان سه‌رپشكردووه بۆ له‌كاره‌كه‌ى تاوه‌كو تیپێكى تۆكمه بونیادبێت بۆ وه‌رزێكى دوور‌و درێژى خولى نایاب، پارساڵ زاخۆ رێژه‌یه‌كى زۆر له یاریزانى دیارى كوردستانى گواسته‌وه ریزه‌كانى به‌لام ئه‌م وه‌رزه ته‌واو پێچه‌وانه‌وه بۆته‌وه‌و به ده‌گمه‌ن یاریزانى كورد ده‌بیندرێت و چه‌ند یاریزانێكى یانه‌كانى ناوه‌راست و باشوور له‌گه‌ڵ چه‌ند پیشه‌گه‌رێك گرێبه‌ستیان كردووه‌و له شارى هه‌ولێریش كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى داخراویان كردۆته‌وه‌و چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن .
یانه‌ى دهۆك كه تازه‌میوانى خولى نایابى عیراق ده‌بێت ماوه‌یه‌كى كه‌مى له‌به‌رده‌سته بۆ ئاماده‌كارى خوله‌كه‌و چوونه كه‌شى نێو خوله‌كه، به پێى وته‌ى سه‌رۆكى یانه‌كه ئێستا كار له‌سه‌ر پلانێكى تۆكمه ده‌كه‌ن و به نیازن ببنه ژماره‌یه‌كى قورس له خوله‌كه بۆ ئه‌وه‌یش پێشبینى كرد به‌شى زۆرى یاریزانه‌كانى كه دهۆكیان خسته نایاب بمێننه‌وه‌و چه‌ند گرێبه‌ستێكى گه‌وره‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌رێز ئاماده‌یكردووه
له ستادیۆمه‌وه وه‌رگیراوه