هاوپۆلنه‌كراوهەواڵ
نه‌ورۆز سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته‌وه پێشه‌نگى خولى نایاب
له خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستان، ئه‌مرۆ هه‌ینیى سێ یارى به‌رێوه‌چوون .
له‌سه‌ر یاریگه‌ى زانكۆ له شارى سلێمانى به ئاماده‌بوونى هانده‌رێكى زۆر، یانه‌ى نه‌ورۆز پێشوازى له زێره‌ڤانى كرد‌و یانه‌ى خاوه‌ن ماڵ به ئاست و ئه‌نجامێكى گه‌وره ٣-١ توانى یارییه‌كه بباته‌وه .
گۆڵه‌كانى نه‌ورۆز له یارییه‌كه له رێگه‌ى عیماد ئهحمهدو دیار عه‌لى و هاوڕێ ئه‌نوه‌ر تۆماركران .
به‌و ئه‌نجامه‌ش نه‌ورۆز به كۆكردنه‌وه‌ى ٢٦ خاڵ هاته پێشه‌نگى خوله‌كه .
له یارییه‌كى تر‌ى هه‌مان خول، یانه‌ى هه‌ولێر له كه‌لار به گۆڵێكى بێوه‌ڵام له شێروانه‌ى برده‌وه‌و زاخۆش به دوو گۆڵ له هه‌ندرێنى برده‌وه .
سپۆرت میدیا – تۆڕى پهیامێنرانى سلێمانى و گه‌رمیان و زاخۆ