حەوت خواردنەوە بۆ دابەزینی کێشی جەستە
ماڵپەڕی هێڵسلاین، کە تایبەتە بە بابەتەکە تەندروستییەکان
زۆرێک لە خەڵک بەدوای چەند رێگەیەکدا دەگەڕێن بۆ دابەزینی کێشیان، بۆ ئەو مەبەستەش حەوت جۆری خواردنەوە دەتوانن کێشی زیادە بسووتێنن.
ماڵپەڕی هێڵسلاین، کە تایبەتە بە بابەتەکە تەندروستییەکان، کۆمەڵێک خواردنەوەی ئاماژەپێداوە بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستە، کە ئەمانەن:
١. چای سەوز، پێکهاتەی دژە ئۆکسیدی تێدایە و برێکی باش مادەی خۆراکی لەخۆ دەگرێت و دەتوانێت کێشی جەستە کەم بکاتەوە.
٢. قاوە، بەهۆی کافاین تیایدا پەرە بە چالاکی جەستە دەدات و یارمەتی دابەزینی کێشی جەستە دەدات.
٣. ئاو، خواردنەوەی ئاو پێش نان خواردن زۆر گرنگە چونکە ئیشتیهای خواردن ناهێڵێت، رێگە دەگرێت لە زۆرخواردن.
٤. سرکەی سێو، دەتوانیت بیکەیتە ناو ئاوە و بیخۆیتەوە، پێکهاتەیەکە کە دەتوانێت کێش دابەزێنێت بە زیادکردنی ئەنسۆلین، پەرەدان بە چووستی جەستە، کەمکردنەوەی ئیشتیهای خواردن و سوتاندنی چەوری.
٥. چای زەنجەفیل، ئەمیش دەرکەوتووە کە زۆر سوودی بۆ کێشی جەستە هەیە، بەو پێیەی کۆلیسترۆڵی باش لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە.
٦. خواردنەوە پڕ پڕۆتینەکان، ئەوانە دەتوانن هەم تینوێتی هەم ژەمی رۆژانەش پڕ بکەنەوە، هەروەها پڕۆتین بەوە ناسراوە کە دەتوانێت چەوری جەستە بسووتێنێت.
٧. شەربەتی ڕووەکی، سوویان بۆ دابەزینی کێش هەیە و کالۆرییەکی کەم لەخۆدەگرن